کاتێک دڵ ڕەگەزی هەیە
له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، وه‌ک بڵێی خه‌مه‌کان پێش ئه‌وه‌ی ببنه فرمێسک، ده‌بێت ڕه‌گه‌زی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌م هی پیاوێک بێت، ده‌بێت له پشت ده‌مامکی "خۆڕاگرییه‌وه" بشاردرێته‌وه. فرمێسکەکانی ده‌بنه نیشانەی لاوازی و بێده‌نگییه‌کەی ده‌بێته مه‌دالیای شانازی. کۆمه‌ڵگا داوای کێوێکی ئارام له پیاو ده‌کات، بێ ئاگا له‌وه‌ی لەناخیدا گرکانێک کڵپەی سه‌ندووه.
به‌ڵام کاتێک هه‌مان خه‌م ڕوو له ئافره‌تێک ده‌کات، چیرۆکه‌کە ده‌گۆڕێت. فرمێسکەکانی ده‌بنه مافێکی سروشتی و گریانەکەی بانگەوازێک بۆ دڵنەوایی... مرۆڤبوون به لاوازی دانانرێت، به‌ڵکو به بوێری ده‌رخستنی هه‌سته‌کان پێناسه ده‌کرێت. با فێری منداڵه‌کانمان بکه‌ین که دڵ، نێر و مێی نییه.